وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق پێنج ترلیۆن دینار قه‌رزاره‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق پێنج ترلیۆن و 500 ملیار دینار قه‌رزاره‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ زووترین كات پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان په‌سه‌ند بكرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى حوزه‌یرانى 2022 حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى داواى له‌ لیژنه‌كه‌ كرد كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دوایین پێداچوونه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراك بكه‌ن، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك وه‌زاره‌ت له‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

زاملى نموونه‌ به‌ وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "له‌وانه‌ وه‌زاره‌تى كاره‌با نزیكه‌ى پێنج ترلیۆن و 500 ملیار دینار قه‌رزاره‌، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و بازرگانیش پێویستیان به‌ پاره‌ هه‌یه‌".

پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان پێشنیار كراوه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێت زیاتر له‌ 25 ترلیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین