بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا: 150 نەخۆشمان بێ دەرمانن تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، کێشەى نەبوونى دەرمان لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى چارەسەرکراوە، بە تایبەت کێشەکانى نەخۆشخانەى هیوا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (5/حوزەیران/2022) د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  لە هەر شوێنێک دەرمان نەبێت، پەیوەستە بە تەندروستى هاووڵاتییانەوە، بۆیە بەپێى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران، ئەو بەشە پارەی بۆ پێداویستی تەندروستی دیارکراوە لە پارێزگای سلێمانی لە خەرجییەکانی دیکە جیا بکرێتەوە و تێکەڵ بە بابەتی مووچە نەکرێت، تاوەکو راستەوخۆ خەرج بکرێت.

سەبارەت بە کێشەى خەرجنەکردنى شایستە داراییەکانى کۆمپانیاکانى دەرمان لە سلێمانى گووتیشى، د. ئاسۆ حەوێزى دەڵێت، بابەتی کڕینی دەرمان لە کۆمپانیاکان و ئەو مافەی کۆمپانیاکان گرێبەستیان لەگەڵ تەندروستی سلێمانی هەیە چارەسەر دەکرێت بەپێى بڕیارەکەى حکوومەت.

هاوکات د. یاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، تائێستا گرفتی کەمی دەرمان هەیە و بەشێکی چارەسەر کراوە، دەبوایە بەدەم هاتنەکە باشتر بوایە، ئێستا زیاتر لە (150) نەخۆش لە نەخۆشخانەی هیوا بێ دەرمانن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین