هەفتەى داهاتوو پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، هەفتەى دەست بە دابەشکردنى پارەى گەنمى جووتیاران دەکرێت و ئەمساڵ کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى پارەیان نابێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2/حوزەیران/2022) كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆسەى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران لە سایلۆکان ڕایگەیاند "پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تائێستا ئەو گه‌نمه‌ی وه‌ر‌گیراوە كوالێتییەکەى زۆر باشه‌."

دەربارەى دابەشکردنى وادەى پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێم، کەمال موسلیم گووتیشى، "هەفتەى داهاتوو دەست بە بەداشکردنى پارەى گەنم دەکرێت و بۆ هه‌ر ته‌نێك (850) هه‌زار دیناریان پێده‌درێت."

وەزیرى بارزگانى و پیشەسازى لەپارەى دابەشکردنى پارەى گەنمى جووتیاران زیاتر روونیشکردەوە، "هەندێ پارە هاتوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، كه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك بڕی (500) ملیۆن دینار و له‌ پارێزگای سلێمانی یه‌ك ملیار دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌کەمان‌، ئەمساڵ کێشەى دواکەوتنى پارەى جووتیاران نابێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین