کاتی ناردنەوەی پەنابەران لە بەریتانیا ئاشکراکرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رۆژی 14ی حوزەیران، یەکەم کاروانی پەنابەران کە لەناویاندا هاوڵاتیانی کورد، ئەفغانی و سوری هەن، رەوانەی رواندا دەکرێن، لەئێستادا ئەو پەنابەرانە ئاگادار کراونەتەوە کە ناویان لەناو یەکەم گەشتدا دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 1/حوزەیران/2022) پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: 14ی ئەم مانگە یەکەم فڕۆکە، کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا دەگوازرێتەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانە و رەگەزنامەکانیان ئاشکرابکات.

وەزیری ناوخۆی بەریتانای دەڵێت: ئامانج لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ رواندا بۆ رێکخستنەوەی سیستمی پەنابەری و رێگریکردنە لەوانەی بازرگانی و کاری قاچا‌خچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن، ئەو هەنگاوەش دواناخرێت و حکومەت ئەوە دەکات، کە خەڵکی چاوەڕێی دەکات.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا یەکەم کاروانی پەنابەران، کە 50 پەنابەرن رەوانەی رواندا دەکرێن. پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و ساڵانە 300 پەنابەر دەنێرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین