هه‌سه‌ده‌ سه‌دان تیرۆریستى داعش راده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به‌ "هه‌سه‌ده‌" 50 تیرۆریستى داعشیان راده‌ستى حكومه‌تى عێراق كرده‌وه‌، سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنێكه‌ بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى 500 تیرۆریست كه‌ له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ گیراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى حوزه‌یرانى 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، 50 تیرۆریستى داعش له‌ لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ راده‌ستى حكومه‌تى عێراق كراون. شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیش له‌ راگه‌یێندراوێكدا ه‌ڵێ، "ئه‌وان راده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵگرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كراون، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و دواتر رێكاریى یاسایى پێویستیان له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌نجام بدرێت".

حوڕه‌ ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات تیرۆریستانى داعش راده‌ستى حكومه‌تى عێراق بكاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى 2019 دا 280 تیرۆریستى داعش كه‌ له‌لاى هه‌سه‌دەوه‌ گیرابوون راده‌ستى عێراق كراونه‌ته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كان بۆ ئاژانسی رۆیته‌رزیان ئاشكرا كردووه‌، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك هه‌سه‌ده‌ 500 تیرۆریستى داعش ده‌داته‌وه‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین