سەلاحەدین دەمیرتاش ڕەخنە لە ئۆپۆزیسیۆنى تورکیا دەگرێت تورکیە

نوچەنێت:

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە ڕەخنەى توند لەکۆبوونەوەى سەرکردەی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانى تورکیا دەگرێت و دەڵێت، "بەردەوام یەک گوتار دووبارە دەکەنەوە بەبێ ئەوەى هیچ هەنگاوێک بنێن."

ئەمڕۆ دووشەممە (30/ئایار/2022) ماڵپەڕى (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەلاحەدین دەمیرتاش لە نووسینێکدا، کە لە ڕۆژنامەى زیندان بڵاویكردۆتەوە ڕەخنە لە پێنج پارتەکەى ئۆپۆزیسیۆنى تورکیا دەگرێت و  ڕایگەیاند، "ئێوە هەست بە شەرمەزارى ناکەن، بەردەوام یەک شت بۆ خەڵک دەڵێنەوە، وەک بڵێى هیچ شتێکتان نەگوتبێت، ئێوە چى بە (70%) خەڵکى ناڕەزایى تورکیا دەڵێن."

لە بەشێكی تری قسەكانی دەمیرتاش گوتى، " لەبەر ئەوەى ئۆپۆزیسیۆنى تورکیا یەک هێز نین، بۆیە نەیانتوانیوە لە ئاستى چاوەڕوانى ڕایگشتى تورکیا بن، بەڵكو تەنها قسە دەکەن، بەڵام بەبێ ئەوەى هیچ کارێک بکەن، پێویستە ئۆپۆزیسیۆنى تورکى کاریگەرى دروست بکات."

هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە گووتیشى، "داوا لە ئۆپۆزیسیۆنى تورکیا دەکەم بە خۆبێنەوە، چونکە ڕایگشتى چاوى لەسەر ئێوەیە، بەڵام ئێوە هێشتا نەتانتوانیوە ببنە وەڵامدەرەوەى خواستى خەڵک."

جەختى لەوەشکردەوە، "من لەزیندانەوە هەست بە شەرمەزارى دەکەم، ئۆپۆزیسیۆن پێویستە ئەم بارودۆخەى تورکیا بەجددى وەربگری و خەڵک لەم دۆزەخ وەربگرن، پێکەوە هەمووتان یەک گوتارى هاوبەش و یەکگرتووتان هەبێت."

ئەم قسانەى سەلاحەدین دەرمیرتاش لە کاتێکدایە، سەرکردەکانى ئۆزپۆزیسنى تورکیا چوارەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، کە تێیدا هەر یەک داود ئۆغلۆ، کلیچدار ئۆغلۆ، عەلى باباجان، گۆڵتكین ئۆیساڵ، میرال ئەكشنار، كارامولا ئۆغلۆ  بەشدار بوون.

سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکى پێشووى هەدەپە نزیکەى (5) ساڵ و نیوە لە بەندیخانەى ئەدەنە زیندانیکراوە، هەرچەندە هەدەپە پارتێكی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆنە، بەڵام تا ئێستاش پارتەكەی لە كۆبوونەوەی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان بەشداری پێ نەكراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین