عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئێران له‌ په‌یامى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕانسیس تێنه‌گه‌یشتووه‌ بۆیه‌ به‌رپرسێكى باڵاى‌ ئه‌و وڵاته‌ گوتوویه‌تى، "سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا به‌هۆى كۆششى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس بووه"‌.

كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ له‌ راپۆرتێك باس له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا و په‌یامه‌كانى له‌ به‌غداوه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت  ئێران په‌یامه‌كه‌ى پاپاى پێنه‌گه‌یشتووه‌".

پاپا فڕانسیس له‌ به‌غدا له‌ په‌یامێكدا گوتى، "با چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن" دواى ئه‌وه‌ عێراقییه‌كان به‌ هاشتاگى هه‌مان وته‌ى پاپا فڕانسیس هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه‌، داوا ده‌كه‌ن توندوتیژى میلیشیاكان و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانیان بوه‌ستێ".

ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت لایه‌نگرانى ئێران هه‌ڵمه‌تێكى پێچه‌وانه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌ ناونیشانى  "عێراقییه‌كان پێشوازى له‌ پاپا ده‌كه‌ن و یادى سوله‌یمانى و موهه‌ندیس ده‌كه‌نه‌وه‌".

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت میدیاكانى ئێرانیش كار له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌كه‌ن.

ته‌نانه‌ت یارده‌یده‌رى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران وه‌ك عه‌ره‌بیه‌ ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌ له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا به‌هۆى قوربانییه‌كانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسه‌وه‌ بووه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین