پاپا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: به‌ ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانین کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى دەرەوەى ڤاتیکان لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە و دەڵێت، "كرده‌وه‌ كه‌ قه‌داسه‌تى پاپا به‌ ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (17/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ پۆل گاڵاگه‌ر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیكان، كۆبووه‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و پۆل گاڵاگه‌ر گفتوگۆیان ده‌ر‌باره‌ى "په‌یوه‌ندییه‌كانى ڤاتیكان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى پێكهاته‌كان له‌ عێراق و به‌تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕ له‌ غه‌ززه و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى‌"، كرد.

هەروەها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیكان "خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نیشاندا و ستایشى دۆخى پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ قه‌داسه‌تى پاپا به‌ ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى ڤاتیكان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى پێشكه‌ش به‌ قه‌داسه‌تى پاپا كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى، وڵاتى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى ده‌بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین