سەرۆکى هەرێمى کوردستان: ئەگەر لایەنەکانى عێراق ئیرادەیان هەبێت دەتوانن بنبه‌ستى سیاسى تێپه‌ڕێنێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارك برایسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق و شاندێكى سیاسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، شه‌ڕى دژى تیرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كران."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مارك برایسۆن لە کۆبوونەوەکەدا، "جه‌ختیان له گرنگیى هه‌بوونى تێڕوانین و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕیار و ئیراده‌ى سیاسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌یه لایه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى كۆكه‌ره‌وه كه چه‌قبه‌ستوویى و بنبه‌ستى سیاسى تێپه‌ڕێنێت."
سەبارەت بە دۆخى شەنگال و ئاوارەبوونەوەى خەڵکى ئێزدى، هەردوولا "جه‌ختیان له گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فیدرالى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كه كرده‌وه."
سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و چه‌ند پرسێكى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment