زەوى بەسەر کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، لە داهاتوویەکى نزیکدا دەست بەدابەشکردنى زەوى بەسەر کەسوکارى شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانى سیاسى.

ئەمڕۆ سێشەممە (24/ئایار/2022) عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانى وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، بە پێى ریارێکى جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بەپێی بڕیارێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کە جەختکردنەوە بووە لەسەر فەرمانی جێگرەکەی، بڕیاردراوە کە یازدە هەزار و (141) پارچە زەوی تەرخانکراوە بۆ ئەوانەی لە وەزارەت تۆمارکراون و مینحەیان هەبووە کە وەجبەکانی (1 تاوەکو 8) دەگرێتەوە و ژمارەیان پێنج هەزار و (157) کەسە.

عادل مەلا ساڵح، لە بارەى دابەشکردنى زەوى روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەشڵێت،  رێکارەکان دەستیان پێکردووە و بەربەستەکان لادراون و هەردوو وەزیری شەهیدان و وەزیری شارەوانی بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام لەسەر هێڵن، چاوەڕێ دەکرێ لە ماوەیەکى زۆ نزیکدا زەوییەکان بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێن.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین