ڕۆژى پێنجى حوزەیران دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى پێنج دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، دابەشکردنى مووچەى مانگى پێنج لە سەرەتاى مانگى حوزەیران دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (24/ئایار/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێم بە رووداوى ڕاگەیاند،  لەبەر ڕۆشنایى  دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بڕیاردرا دابەشکردنی مووچە چەند رۆژێک پێش بخرێت، بۆیە لە پێنجی حوزەیران دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە گووتیشى، تا ئێستا (550) ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ئامادەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە بە گەڕانەوەی داهاتی نەوت تەواو دەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (9)ـى ئایارى (2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان کرد، بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایى، دابەشکردنى مووچە لە ڕۆژى (30) ئایارى (2022) کۆتایى دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین