پێنج په‌رله‌مانتار له‌ ئیمتداد جیا ده‌بنه‌وه‌ و سكرتێرى بزووتنه‌وه‌كه‌یش دوور ده‌خرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پێنج په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یش له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "به‌شێوه‌یه‌كى كاتى سكرتێرى گشتى له‌ پۆسته‌كه‌ى راگیراوه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2022 پێنج په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى ئیتمداد له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاند، ئه‌وان سكرتێرى بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌ ناشه‌فاف وه‌سف ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ، "واژۆى بۆ گه‌وره‌ترین فراكسیۆن كردووه‌".

به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ناكۆكى نێوان سكرتێرى گشتى كه‌ عه‌لا ركابییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج په‌رله‌مانتاره‌ له‌ 15ى ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌وان ئه‌و كات به‌ نامه‌یه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان پێشكه‌ش كردووه‌. 

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یش ئه‌مامه‌ن: محه‌مه‌د نوورى، داود عیدان، نیشان زایر، كازم فه‌یاز، نیدا كرێتى. بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌م پێنج په‌رله‌مانتاره‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وان ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناكۆكییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و لیژنه‌یه‌كیشیان پێكهێناوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كى كاتیش سكرتێرى گشتى راگیراوه‌، به‌ڵام ئه‌وان نه‌وه‌ستاون ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاندووه‌.

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین