سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ سەردانى سلێمانى دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى سلێمانى دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە، ئەندامێکى مەکتەبى سیاسیى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت، ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئايار/2022) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەگاتە سلێمانی، سەرەتا بەشداری لە رێوڕەسمی دەرچووانی خولی (16)ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆڵان دەکات، دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و سهلاحهدین محهممهد بههائهدین، ئهمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆدەبێتەو.
لە بارەى سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوى رایگەیاند، ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووەتە خواستێکی جەماوەری.
ئەو گووتیشى، کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەنگاوێکی ئەرێنییە و ئەوە وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکانی هاووڵاتییان دەداتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی گرنگە بۆ خەڵک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment