سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە سلێمانى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سبەى سەردانى پارێزگاى سلێمانى دەکات و وا بڕیارە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى و چەند سەرکردەیەکى دیکە کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، سبەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى سلێمانى دەکات و دواتریش بەشدار دەبێت لە رێوڕەسمی دەرچووانی خولی (16)ـی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆڵان دەکات.

دڵشاد شەهاب ئەوەشى خستەڕوو، لە میانى سەردانییەکەیدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، عومەر سەید عەلی، رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و چەند لایەنێکى دیکە کۆدەبێتەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواى دروستبوونى سارد و گرژى لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت لەمیدیاى پارتى و یەکێتى، لە پەیامى جەژنى ڕەمەزان، داواى لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد، جەژن بکەن بە دەرفەتێک بۆ یەکڕێزى و دوورکەوتنەوە لە شەڕى مێدیایى.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین