به‌ ئاماده‌بوونى كازمى له‌ رێوڕه‌سمێكى فه‌رمى ته‌رمى نه‌واب به‌ خاك سپێردرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ته‌رمى مزه‌فه‌ر نه‌وابى شاعیرى به‌ناوبانگى عێراق، له‌ رێوڕه‌سمێكى فه‌رمى له‌ به‌غدا به‌ خاك سپێردرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى ئایارى 2022 ته‌رمى مزه‌فه‌ر نه‌واب شاعیرى به‌ناوبانگى عێراق له‌ به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونى سه‌دان كه‌س به‌ خاك سپێردرا. دوێنێ هه‌ینى نه‌واب له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئیمارات كۆچى دوایى كرد. له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت ته‌رمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق.

عومه‌ر سه‌راى گوته‌بێژى یه‌كێتى ئه‌دیبانى عێراق ده‌ڵێ، “ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌وره‌ ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌دیبانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به‌ جه‌ماوه‌ریشه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ نه‌واب شاعیرێكى جه‌ماوه‌رى بوو، ته‌نیا شاعیری ده‌سته‌بژێرێك نه‌بوو”.

نه‌واب له‌ ساڵى 1934 له‌ به‌غدا له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كى ناسراو له‌دایكبووه‌، له‌ زانكۆى به‌غدا خوێندنى ته‌واو كردووه‌. یه‌كه‌م دیوانى به‌ ناوى "خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌فته‌رى باران" له‌ ساڵى 1969 بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. زۆربه‌ى ژیانى له‌ زیندان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌سه‌ر بردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین