بانكى ناوه‌ندى سه‌رمایه‌ى خۆى بۆ پێنج تریلیۆن دینار به‌رز ده‌كاته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكى ناوه‌ندى عێراق رايگه‌یاند، بڕیارى داوه‌ سه‌رمایه‌ى خۆى له‌ سێ تریلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ پێنج تریلیۆن به‌رز بكاته‌وه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌مه‌ بۆ پاڵپشتى ئەنجامەکانی سیاسه‌ته‌ هاوسه‌نگه‌كه‌ى بانكه‌كه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئایارى 2022 بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، سه‌رمایه‌ى خۆى زیاد ده‌كات، بانكى ناوه‌ندى ده‌ڵێ، "ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى بانكى ناوه‌ندى بڕیارى داوه‌ سه‌رمایه‌ى بانك له‌ سێ تریلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ پێنج تریلیۆن دینار زیاد بكات".

بانكى ناوه‌ندى ده‌شڵێ، "ئه‌م زیاده‌یه‌ بۆ پاڵپشتى ئه‌نجامه‌كانى سیاسه‌تى هاوسه‌نگانه‌یه‌، دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ بۆ گرنگى سه‌رمایه‌ى بانك و ره‌نگدانه‌وه‌كانى له‌ پێگه‌ى داراییدا". روونیشى ده‌كاته‌وه‌، "زیاده‌كه‌ به‌ به‌كارهێنانى به‌شێك له‌و قازانجه‌ بووه‌ كه‌ بانكى ناوه‌ندى له‌ ساڵى 2021 كردوویه‌تى". 

به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت داهاتى عێراق له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه‌ زیادى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین