داود ئۆغلۆ: چۆن جورئەت دەكەن مۆسیقای كوردی قەدەغە بكەن؟
نوچەنێت:
دوای هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگی هونەرمەند ئەینور دۆغان، ئەحمەدە داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە رەخنەی توندی لە بڕیارى قەدەغەکردنى ئەو ئاهەنگە گرت.
ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە، ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، "مۆسیقا بە هەر زمانێك پێشكەش بكرێت زمانێكی جیهانییە، چۆن جورئەت دەكەن مۆسیقایەكی كوردی قەدەغە بكەن، كوردیش وەك تورك لەو خاكە ڕەسەنن."
پێشتریش داود ئۆغلۆ چەند جارێك لەسەر مامەڵەی دەسەڵاتدارانی ئێستای توركیا لەگەڵ كورد، رەخنەی لە هەڵسوكەوتەكانیان گرتووە.
لە چەند رۆژی رابردوو، شارەوانی دارینجا لە شاری كۆجاری، كە ئاكپارتی بەڕێوەی دەبات، رێگەی نەدا ئەینور دۆغان گۆرانی بێژی بەناوبانگ، كە بڕیار بوو لە (20)ی ئەو مانگە ئاهەنگێكی گۆرانی ساز بكات، ئەو هەنگاوانەی حكومەتی توركیا وایكردووە بە مامەڵەكردنی رەگەز پەرستانە ناوببرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment