پاپا فرانسیس: لە مووسڵ نزا بۆ قوربانیانى جەنگ دەکەم عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بەیانى ئەمڕۆ دواى هاتنى پاپا ڤاتیکان بۆ شارى هەولێر و پێشوازی لێکردنى لەلایەن نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى سەرۆکى هەرێم و خکوومەتى هەرێمى کوردستان، هەروەها کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى، بەڕێکەوت بۆ شارى مووسڵ.

نەجم جبوورى پارێزگارى مووسڵ ئەمڕۆ ڕایگەیاند، مەبەستمانە پایا فرانسیس چاوى خۆى مووسڵ ببنێ و بە چاوى خۆى ببنێ ئەم شارە چۆن بەدەستى داعش وێرانکراوە.

پێشتر پاپاى ڤاتیکا ڕایگەیاند بوو، دەمەوێ بچمە مووسڵ بۆ ئەوەى نوێژ و نزا بۆ قوربانیانى جەنگ بکەم لەو شارە.

وا بڕیارە پاپا فرانسیس لە دواى شارى مووسڵ، سەردانى شارۆچکەى قەرەقووش بکات، کە ئەم شارۆژچکە زۆرینەى دانیشتوانەکەى هاووڵاتى مەسیحى و کریستیانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین