سەرۆک بارزانى سەرەخۆشى لە گەل و حکوومەتى ئیمارات دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نوێنەرى سەرۆک بارزانى، لە هەولێر بەشدارى پرسەى سەرۆک ئیمارات دەکات و پەیامى سەرەخۆشى سەرۆک مەسعود بارزانى لە ڕێگەى کونسوڵخانەى ئیمارات گەیاندە ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ شەممە (14/ئایار/2022) سیداد بارزانى، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى خه‌لیفه‌ بن زاید  خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، پەیامى سەرەخۆشى گەیاندە کونسوڵخانەى ئیمارات لە هەولێر.

هاوکات سیداد بارزانى، جگە لە گەیاندنى پەیامى سەرەخۆشى و هاوخەمى سەرۆک مەسعود بارزانى، بە گەل و حکوومەتى ئیمارات، لە کونسوڵخانەى ئیمارات لە هەولێر بەشدارى لە پرسەى "خه‌لیفه‌ بن زاید  خەلیفە بن زاید ئالنەهیان"یش كرد.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ (13)ـى ئایارى (2022)،  خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە تەمەنی (74) ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین