“داعش سه‌ر له‌ میلیشیاكانى عێراق و هێزه‌كانى ئه‌مریكا تێكداوه‌” عێراق ناوچەکە و جیهان

“داعش سه‌ر له‌ میلیشیاكانى عێراق و هێزه‌كانى ئه‌مریكا تێكداوه‌”

نوچه‌نێت

دوو رۆژه‌ مشتومڕى ته‌قینه‌وه‌كانى جورف سه‌خه‌ر له‌ میدیاكانى عه‌ره‌بى و عێراقى نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌ و دواجاریش شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌ڵێ، “داعش ئه‌و هێرشه‌ى كردووه‌” به‌گوته‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تیش ئه‌م لێدوانه‌ ئه‌منیه‌ى عێراق جارێكى تر سه‌رى له‌ میلشیاكان و هێزه‌كانى ئه‌مریكا تێكداوه‌.

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ى جورف سه‌خه‌ر روویدا، سه‌ره‌تا لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان گومانیان له‌وه‌ هه‌بوو ئه‌مریكا ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌نجام دابێت.

حكومه‌تى عێراق دره‌نگ زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ ئێستایشى له‌گه‌ڵ دابێ هه‌ندێك ناڕۆشنى له‌ رووداوه‌كه‌ هه‌یه‌.

ده‌گوترێت ته‌قینه‌وه‌كان له‌دژى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى بووه‌، چه‌ند ستوونێكى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با كراونه‌ته‌ ئامانج. كه‌چى حه‌شد كه‌ جورف سه‌خه‌رى كردووه‌ته‌ بنكه‌ى خۆى ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ هیچ هێرشێك كرابێته‌ ئامانج و به‌ڵكو هێزێكى عێراق له‌ نزیك رووداوه‌كه‌ بووه‌.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى رایگه‌یاندووه‌، رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئه‌و كاره‌ى كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه‌ هیچ پشتڕاستكردنه‌وه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ى نه‌بووه‌ و ئه‌مریكایش دووپاتى كردووه‌ته‌وه هێزه‌كانى له‌ عێراق‌ هیچ هێرشێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هێشتا روون نییه‌ كێ ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌نجام داوه‌، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى وێراى تۆمه‌تباركردنى داعش، باسى له‌وه‌یش كردووه‌ گه‌ڕان به‌دواى بكه‌ره‌كانى رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین