چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى چاوه‌ڕێى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌لى زوبه‌یدى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ به‌شێكى سه‌ره‌كییه‌ له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكرای كرد، به‌ره‌كه‌یان چاوه‌ڕێى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى گرنگی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ده‌كه‌ن. ره‌تیشى كرده‌وه‌ به‌شێك له‌ چوارچێوه‌كه‌ جیا بێته‌وه‌ و بچێته‌ ریزى هاویه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئایارى 2022 عه‌لى زوبه‌یدى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌تیده‌كاته‌وه‌، به‌شێك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بچنه‌ ریزى هاوپه‌یمانى زۆرینه‌ كه‌ له‌ پارتى و ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى پێكهاتووه‌.

زوبه‌یدى گوتویه‌تى، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ راست نییه‌ كه‌ ده‌گوترێت به‌شێك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆن و ئه‌ویتریش ده‌چنه‌ ریزى سه‌دره‌وه‌، بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو.

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى زوبه‌یدى ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى چاوه‌ڕوانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى گرنگ ده‌كات كه‌ به‌م نزیكانه‌ مه‌سعود بارزانى ده‌یخاته‌ڕوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى پێمانگه‌یشتووه‌، چه‌ندان پێشنیارى تێدایه‌ كه‌ كۆتایى به‌ قه‌یرانى سیاسى ده‌هێنێ، به‌ ناكۆكییه‌كانى كورد- كوردیشه‌وه‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین