وەزیرى تەندورستى ئامارى تووشبوانى تاى خوێنەربوون لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنى چەند حاڵەتێکى تاى خوێنبەربوون لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، یەکێکیان پشکنینەکەى دەرچووە و تووشبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/ئایار/2022) سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند،  تا ئێستا یەک حاڵەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە، ئەویش لە پارێزگاى هەولێرە، چونکە حاڵەتێکی گومانلێکراو هەبووە، دواى پشکنین دەرکەوت یەکێکیان تووشبووە.

سامان بەرزنجى بۆ کوردستان24 زیاتر ڕوونیکردەوە، پشکنین بۆ دەیان کەسکراوە، بەتایبەتی لەو کەسانەی نزیکبوونە  لە تووشبووەکەى پارێزگاى هەولێر، داواش لە هاووڵاتیان دەکات،  لە شوێنى گۆشت فرۆشەکان دووربکەونەوە، چونکە ئەو کەسەی لە هەولێر تووشى ئەم پەتایە بووە، بەشێوەی گەڕۆک لەناو شار گۆشتی فرۆشتووە.

ئەو گووتیشى، ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی خوێنبەربوون بووە باری تەندروستی جێگیرە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (10)ـى  ئەم مانگە، یەکەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوون لە پارێزگاى هەولێر تۆمارکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین