بۆ پڕۆژەى ئیفراز سێى هەولێر (21) ملیار دینار خەرجکرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکى حکوومەتى هەرێم، "ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3 لە هەولێر."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/ئایار/2022) بۆ پرۆژەی پاراستنی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ڕاگەیاند، "مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 21 ملیار."

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ئاماژە بەوەشدەکان، " ئەو گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز3 لە هەولێر خەرج دەكرێت."

ئەوەش هاتووە، "پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ژمارەیەك ڕاپۆرت و پێشنیازیان جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بەرزكردووەتەوە، خۆشبەختانە لە ڕێككەوتی 28/4/2022 سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی خەرجكردنی ئەو گوژمەی دا كە كاریگەری زۆری باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی هەولێر دەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین