نوێترین یاساى عێراق.. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت له‌ سێداره‌ ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ پڕۆژه‌ یاساى به‌ تاوان ناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ په‌رله‌مانى عێراق هاتووه‌، هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت ئه‌وا له‌ سێداره‌ ده‌درێت و یانیش به‌ زیندانى هه‌تاهه‌تایى سزا ده‌درێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى ئایارى 2022 ده‌قى پڕۆژه‌ یاساى به‌ تاوان ناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێ ده‌كرێت. ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بوو. 

به‌گوێره‌ى ئه‌و ده‌قه‌ى كه‌ له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ 10 ماده‌ پێك دێت، له‌ ماده‌ى چوار هه‌موو جۆره‌ چالاكییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و به‌ تاوان داده‌نرێت. له‌ ماده‌ى پێنجه‌میش سزاكه‌ دیارى كراوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ له‌سێداره‌دان و زیندانى هه‌تاهه‌تایى. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یش به‌رپرسیارێتى هه‌بێت ئه‌وا به‌ "ناپاكى گه‌وره‌" تۆمه‌تبار ده‌كرێت و له‌ سێداره‌ ده‌درێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین