عێراق ئامارى تووشبووانى تاى خوێنبه‌ربوون ئاشكرا ده‌كات تەندرووستی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رايگه‌یاند، ژماره‌ى تووشبووانى په‌تاى “تاى خوێنه‌ربوون” گه‌یشتووه‌ته‌ 55 حاڵه‌ت كه‌ نیوه‌ى زیاتر له‌ شارى زیقارن، له‌ سه‌رانسه‌رى عێراقیش 12 تووشبوو مردوون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى ئایارى 2022 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئامارى تووشبووانى به‌ تاى خوێنه‌ربوونى ئاشكرا كرد و رايگه‌یاند تا ئێستا 12 كه‌س به‌ په‌تاكه‌ مردوون.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ زۆرترین تووشبوو له‌ شارى زیقارن "ناسرییه‌" كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوورى عێراق. شه‌ش كه‌سیش له‌و شاره‌دا به‌ په‌تاكه‌ مردوون، له‌ شارى موسه‌نا "سه‌ماوه‌" پێنج توشبوو تۆمار كراون كه‌ چواریان مردوون.

له‌ بابل چوار حاڵه‌ت كه‌ یه‌كێكیان مردووه‌، بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كه‌ربه‌لا و واست و دیوانیه‌ و میسان سێ حاڵه‌ت. به‌غدا و مووسڵ و به‌سڕه‌ و نه‌جه‌ف، هه‌ر یه‌كه‌یان ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تیان تێدا تۆمار كراوه‌، به‌ڵام له‌ شارى كه‌ركووك یه‌ك حاڵه‌تى تووشبوون و مردن هه‌بووه‌.

تاى خوێنه‌ربوون یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییانه‌ كه‌ له‌رێى ڤایرۆسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌كات و هه‌ندێك جاریش ده‌بێته‌ هۆى مردن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین