شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشنیارى كه‌ره‌نتینه‌كردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌كات تەندرووستی

نوچه‌نێت

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق پێشنیار ده‌كات كه‌ره‌نتینه‌ى ئه‌و ناوچنه‌ بكرێن كه‌ حاڵه‌تى تاى خوێنه‌ربوونیان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌شتى ئایارى 2022 شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ راگه‌یێندراوێكدا داواى كردووه‌، ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن كه‌ په‌تاى "تاى خوێنه‌ربوونیان" تێدا ده‌ركه‌وتووه‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى تاى خوێنه‌ربوون ده‌كه‌ین" هۆشدارییش ده‌دات له‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌و ڤایرۆسه‌ زیاتر بێت و حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون له‌ عێراق زیاتر ده‌ربكه‌وێت.

جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌شڵێ، "پێویست  رێگرى له‌ تێكه‌ڵبوون بكرێت و رێكاری ته‌ندروستى به‌په‌له‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ په‌یڕه‌و بكرێت"

تا ئێستا چه‌ند حاڵه‌تێكى تاى خوێنه‌ربوون له‌ عێراق تۆمار كراوه‌ و دواجار ئه‌مڕۆ بوو كه‌ حاڵه‌تێكى ترى نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ شارى میسان "عماره‌" باشوورى عێراق راگه‌یێندرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین