ده‌وڵه‌تى یاسا: به ئه‌نقه‌ست په‌رله‌مان په‌كخراوه
نوچه‌نێت
محه‌مه‌د سه‌یهود سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رايگه‌یاند، به ئه‌نقه‌ست په‌رله‌مانى عێراق په‌كخراوه بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان له رێگه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه تێپه‌ڕ بكرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌وتى ئایارى 2022 محه‌مه‌د سه‌یهود په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاندووه، چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى به ئه‌نقه‌ست رۆڵى چاودێرى په‌رله‌مانى عێراقیان په‌كخستووه.
سه‌یهود ده‌ڵێ، "ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره سوود ببینن و گرێبه‌ست و پرۆژه و دامه‌زراندنه‌كان له رێگه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه تێپه‌ڕێنن". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه حكومه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت ناكات و به‌ڵكو وه‌ك حكومه‌تێكى "ته‌واو".
له 30 ئادارى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له هه‌وڵى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار شكستى هێنا، هیچ دانیشتنێكى نه‌كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment