موقتەدا سەدر بۆ سەربەخۆکان: حکومەت پێکبهێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

موقتەدا سەدر رایگەیاند: مۆڵەتی 40 رۆژمان دایە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام شکستیانهێنا، بۆیە داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکەین کە لە ماوەی 15 رۆژدا حکومەت پێکبهێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(4/ئایار/2022 ) موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر راگەیێندراوێکی بلاوکردەوە تێیدا، داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکات کە حکومەت پێکبهێنن، لەبەرئەوەی ئەو 40رۆژەی درا بە جوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت تەواودەبێت. 

ئەو 40 رۆژەی کە وەکو مۆڵەت موقتەدا سەدر، بۆ پێکهێنانی حکومەت دابووی بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، لە تەواوبوون نزیک دەبێتەوە. بۆیە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: چوارچێوەی هاوئاهەنگی شکستی هێنا لە پێکهێنانی حکومەت، بۆیەداوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکەین کە لە ماوەی 15 رۆژدا حکومەت پێکبهێنن. ئێمە و هاوپەیمانەکانمان لە سوننە و کورد دەنگتان پێدەدەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین