کەشناسی: بارانبارین هەموو ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، به‌هۆی ناجێگیری كه‌ش و هه‌واوه‌، گۆڕانكاری له‌نه‌خشه‌كانی كه‌ش و هه‌وا رویداوه‌ پێشبینی ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باران بارین مام ناوه‌ند هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە( 1/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە گۆڕانکاری لە نەخشەکانی کەش و هەواوە رویداوە. پێشبینیدەکرێت بارانبارین هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوەو هەندێکجار باران بە لێزمە دەبارێت و خێرایی با و هەوروتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی دوشەممە کە دەکاتە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌ گه‌ڵ بارینی نمه‌ بارانی ناو به‌ناو هه‌وره‌ بروسك.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین