دیدارى پاپا فرانسیس و عه‌لى سیستانى كۆتایى هات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پاپا فڕانسیس و عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق، له‌ نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه‌، ئاژانسه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان 55 خوله‌كى خایاندووه‌ و به ‌داخراویى به‌ڕێوه‌چووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى ئادار، له‌ دووه‌م رۆژى گه‌شته‌كه‌ى پاپا فڕانسیس پاپاى ڤاتیكان سه‌ردانى شارى نه‌جه‌فى كرد و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق كرد.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ داخراویى به‌ڕێوه‌چووه‌ و رێگه‌ به‌ راگه‌یاندن نه‌دراوه‌، رووماڵى دیداره‌كه‌یان بكات.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ى پاپا و سیستانى 55 خوله‌كى خایاندووه‌ و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌واو بووه‌ و پاپا به‌ نیازه‌ به‌ره‌و شارى ئور بچێت.

كه‌ناڵى حوڕه‌ نووسیویه‌تى، چاوه‌ڕوان ناكرێت عه‌لى سیستانى له‌به‌رده‌م كامیراكان ده‌ربكه‌وێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ كردووه‌ خه‌ڵكى شیعه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ دیدارى پاپا و سیستانى ده‌ڕوانن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین