سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: جه‌خت له‌پشتگیریمان بۆ هه‌موو داوا ڕه‌واكانى كرێكاران ده‌كه‌ینه‌وه
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (1/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیى کرێکاران دەڵێت، "ڕۆژى جیهانیى كرێكاران به گه‌رمى له ته‌واوى كرێكارانى كوردستان، سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانیان و له كرێكارانى عیراق و جیهان به‌گشتى، پیرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستى كار و كۆششیان ده‌گوشم، به ڕێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رك و ماندووبوون و ڕۆڵیان ده‌ڕوانم و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم."
دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕۆژى جیهانیى كرێكاران
یه‌كى ئایار، ڕۆژى جیهانیى كرێكاران به گه‌رمى له ته‌واوى كرێكارانى كوردستان، سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانیان و له كرێكارانى عیراق و جیهان به‌گشتى، پیرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستى كار و كۆششیان ده‌گوشم، به ڕێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رك و ماندووبوون و ڕۆڵیان ده‌ڕوانم و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
كرێكاران وه‌ك توێژێكى گرنگ و كاریگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، وێڕای قوربانیدان و به‌شداریى كارایان له خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیدا، هه‌میشه ڕۆڵى به‌رچاویان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى وڵات‌دا هه‌یه. ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز له مافه‌كانیان بگیرێت، ژیان و شكۆیان پارێزراو بێت، ڕێكخراو و سه‌ندیكاكانیان چالاك و ڕێكخراوتر بن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزه‌رى باشترى ماف و شایسته‌كان و كاژێره‌كانى كاركردنیان بن و مسۆگه‌رى ئه‌وه بكه‌ن كه كرێكاران له هه‌لومه‌رج و ژینگه‌ى دروستدا كار ده‌كه‌ن.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له پشتگیریمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران ده‌كه‌ینه‌وه، دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌سه‌ریانه له چوارچێوه‌ى یاساكاندا ڕه‌چاوى ژیان و گوزه‌رانى كرێكارانى كوردستان بكه‌ن، هه‌وڵى باشتركردنیان بده‌ن و چاودرێریى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاتى كاركردندا گیانیان له ده‌ست داوه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
1ى ئایارى 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment