دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د به‌رپرسێكى حه‌شد گیرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى عه‌شایه‌رى ئاشكراى كردووه‌، شه‌وى رابردوو دواى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ى كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگاى ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق، له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ سه‌دام عوبه‌یدى به‌رێوه‌به‌رى حه‌شد له‌ ناحیه‌ى به‌غدادى گیراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كى ئایارى 2022 قوترى عوبه‌یدى به‌رپرس له‌ حه‌شدى عه‌شایه‌رى به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د، لە لایەن هێزه‌كانى سوات سه‌دام عوبه‌یدى به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناحیه‌ى به‌غدادى سه‌ر به‌ قه‌زاى هیت و دوو چه‌كدارى ترى حه‌شد گیراون.

به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شدى عه‌شایه‌رى باسى له‌وه‌ كردووه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كه‌ هۆكارى گرتنى عوبه‌یدى روون نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

شه‌وى رابردوو شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئاشكراى كرد به‌ دوو مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌ ئه‌و بنكه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت. كه‌ له‌م جۆره‌ هێرشانه‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین