وەزارەتى کشتوکاڵ بە سێ بڕیار ڕووبەڕووى وشکەساڵى دەبێتەوە
نوچەنێت:
بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى وەزارەتى کشتوکاڵ کە ڕۆژى (29-30-2022) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، "بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ لەپێناو خزمەتی گشتی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و زیانەکانی ووشکەساڵی، جەختدەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی بریاری دابەزاندنی چەندین دەسەڵاتی گرنگی کارگێری و هونەری خۆی بۆ بەرێوەبەریەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان."
وەزیرى کشتوکاڵ بەپێى بڕیارى خۆى، لەمەودوا دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەدات بۆ هێنانى عەلەف بە هەموو جۆرەکانییەوە تاوەکو (3000) تەن.
ئەوەش هاتووە، "پێدانی دەسەڵاتی تەرخان کردن و ڕێکخستنی گڕێبەست بۆ فروانکردنی گشت پڕۆژە کشتوکاڵیەکان تاکو (10) دۆنم بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان."
دەقى ئەو دەسەڵاتانەى وەزارەتى کشتوکاڵ بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى داوە:
لەپێناو خزمەتی گشتی هاولاتیان و جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و کەمکردنەوەی رۆتین لە مامەلەکان و پلانی روبەروبونەوەی قەیران و زیانەکانی ووشکەساڵی و کاریگەری هەڵاوسانی تێچونی بەرهەمهێنان و گۆرانکاریە خێراکانی جیهانی و ناوچەکە ، جەختمان کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی بریاری دابەزاندنی چەندین دەسەڵاتی گرنگی کارگێری و هونەری بۆ بەرێوبەریەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان کە خۆی لە پێدانی ئەم دەسەڵاتانەی خوارەوە دەبینێتەوە :
یەکەم: پێدانی دەسەڵاتی هاوردەکردنی(عەلەف) بۆ ئاژەڵ و پەلەوەر و ماسی وە ماددە عەلەفیەکان (کەپەک، جۆی عەلەفی، گەنمی شکاو، گەنمەشامی، پەینی کیمیاوی، کۆمپۆست، پەینی ئۆرگانی، تاکو (3000)سێ هەزار تەن، وە هەروەها(گوڵە بەرۆژەی خواردن، چەڵتوک) بۆ کارگەکان تاکو (3000)سێ هەزار تەن لەمەرزی سنوری بەرێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان، بەڕەچاوکردنی سەرجەم یاسا و ڕێنماییەکان .
بەم مەرجانەی لای خوارەوە :
ێ/ بەپێی گشت مەرجەکانی تایبەت بە پسپۆری کۆمپانیا و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان بێت.
ب/ هاوردەکردنەکە تەنها بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکە خۆی بێت .
ج/ ئەو بابەت و ماددانە ناگرێتەوە کە لە قەدەغەکراوەکانن و رێگە پێدراو نیە.
د/ ئەم دەسەڵاتە هاوردەکردن بە تڕانزێت ناگرێتەوە .
ھ/ جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجەکانی پشکنین و یاسای کەرەنتینەی کشتوکاڵی بەسەر هاوردەدا بەپێی یاسا و رێنماییەکان .
و/ تایبەت بە کارگەکان پێویستە مۆڵەتی هەبێت و مۆڵەتەکەی نوێ کرابێتەوە ، وەکار بکات بەپێی پشتگیری و کەشف و کۆنوسی لێژنە.
ز/ پێویستە کۆمپانیاکان پشکنین بۆ کۆگاکانیان بکرێت بۆ ئەو مادانەی کە لە خاڵی یەکەمدا هاتووە بەمەبەستی بوونی کۆگای گونجاو بۆ ئەو مادانە .
دووەم: پێدانی دەسەڵاتی ڕێکخستن و هەڵوەشاندنەوەی گڕێبەستی بناری چیاکان بەپێی بڕیاری 395 ی ساڵی 1983
سێیەم: پێدانی دەسەڵاتی تەرخان کردن و ڕێکخستنی گڕێبەست بۆ فروانکردنی گشت پڕۆژە کشتوکاڵیەکان و پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ، پەلەوەر، ماسی و هەنگ و پڕۆژەکانی پاشکۆی کشتوکاڵی وەک ( کۆگای ساردکەرەوە، کارگەی تۆو پاکەرەوە، کارگەی ووشک کردنەوەی گەنمەشامی )تاکو (10) دۆنم بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان جگە لە پڕۆژە گەورەکان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کە پێویستە بە رەزامەندی وەزیر بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment