سەرۆكی توركیا لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە كۆبۆوە تورکیە

نوچەنێت:

دوێنێ پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و خێزانەکەى لەگەڵ بەرپرسێکى دیکەى وڵاتەکەى، سەردانی سعوودیەیان  كرد و چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، لەدواى کۆبوونەوەى لەگەڵ شای سعودیە، ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانى عومرە سەردانى شارى مەککەى کرد، دەربارەی ئەو سەردانە ئەردۆغان رایگەیاند، "ئەو سەردانە دەرگاكان لەبەردەم هەردوو وڵات دەكاتەوە."

ئەمڕۆ هەینى (29/نیسان/2022) ماڵپەڕى (Independent) تورکى بڵاوکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا، کە بەسەردانێکى فەرمى دوو ڕۆژە لە سعودیەیە، ئەمڕۆ لە شارى مەککە عەمرەى ئەنجامدا.

سەرۆک کۆمارى تورکیا لە درێژەى سەردانیەکەى بۆ سعودیە دوێنێ لە جددە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەى لەگەڵ مەلیک و بەرپرسانى سعودیە لە جددە، سەرۆک کۆمارى تورکیا و هاوژینەکەى بەیاوەرى شاندێکى باڵاى حكومەتەكەی كە پێكهاتبوو لە ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری، سلێمان سۆیلو وەزیرانی ناوخۆ، محەمەد مووش، وەزیری بازرگانی، هەر یەک لە  وەزیری داد و وەزیری تەندروستی و وەزیری گەنجینە و دارایی لەگەڵ وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار بەشداریان لە بەجێهێنانی عەمرە كرد.

سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆكی توركیا رایگەیاند، "ئەو سەردانە دەرگاكان لەبەردەم قۆناغێكی نوێ لەگەڵ شانیشینی دۆست و برا دەكاتەوە، ئێمە لەگەڵ سعودیە وەك دوو وڵاتی برا پەیوەندی مێژوویی و رۆشنبیری و مرۆییمان هەیە، لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندی سیاسی و سەربازی و ئابووری و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی نێوانمان هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ."

سەرۆكی توركیا گوتیشی، "هاوئاهەنگی لە بوارەكانی تەندروستی و وزە و ئاسایشی خۆراك و تەكنەلۆژیای كشتوكاڵ و پیشەسازی بەرگری و دەچێتە خزمەتی هەردوو وڵات، هەروەها تونای گەورەمان لەبواری تەكنەلۆژیای وزەی پاك هەیە."

سەبارەت بە ئاسایشی كەنداو سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوەكرد، "ئێمە لە هەموو بۆنەیەك جەختمان لەسەر سەقامگیری ئاسایشی وڵاتانی كەنداو كردۆتەوە، ئەوەش بایەخی گەورەی لە سەقامگیری و ئاسایشی ئێمە هەیە، دژی هەموو جۆرەكانی توندوتیژین، هاوكاری وڵاتانی ئەو ناوچەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بایەخی گەورەی هەیە، متمانەی تەواومان هەیە پەیوەندییەكانمان زۆر باشتر دەبێت لە رابردوو."ـ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین