سبەى یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان دیارى دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ڕایدەگەیێنێت، سبەى یەکشەممە لیژنەى باڵاى بینینى مانگ بۆ دریاریکردنى یەکەم ڕۆژى جەژن کۆدەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف ئاشکراى دەکات، سبەى ڕۆژی شەممە لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن کۆ دەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل دەڵێت، ئەگەر سبەى شەممە مانگ بیندرا، ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژن، بەڵام ئەگەر نەبیندرا ئەوا مانگی ڕەمەزان سی ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی دووشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، پشتر وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ڕایگەیاندبوو، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پشت بە هیچ وڵات نابەستن، پەیوەندییان لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق هەیە، بەڵام بڕیاری تایبەت بە خۆیان ھەیە و پشت بە خۆیان و بەڵگە شەرعییەکانی خۆیان دەبەستن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین