وەزارەتى ئەوقاف بۆ دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى جەژن پشت بە بەڵگە شەرعییەکانی خۆی دەبەستێ کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى دیاریکردنى یەکە م ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان ڕادەگەیێنێت، پشت بە هیچ دەزگایەکى فەلەکى نابەستن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/نیسان/2022) نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تا ئێستا نازانین ئەم مانگی رەمەزانە 30 رۆژ دەبێت، یان 29 رۆژە، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پشت بە هیچ وڵات و دەزگایەکی فەلەکی نابەستن.

نەبەز ئیسماعیل زیاتر روونیشکردەوە، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پشت بە هیچ وڵات نابەستن، پەیوەندییان لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق هەیە، بەڵام بڕیاری تایبەت بە خۆیان ھەیە و پشت بە خۆیان و بەڵگە شەرعییەکانی خۆیان دەبەستن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین