ئەمڕۆ  ئەردۆغان سەردانى سعودیە دەکات تورکیە

نوچەنێت:

ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لەسەر بانگهێشتى شا سەلمان بن عەبدولعەزيز سەردانى شارى ڕیاز دەكات و لەگەڵ شاى سعوودیە کۆببێتەوە، بەگوێرەى سەرۆكايەتى توركيا "ئەم سەردانە لە پێناو باشترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولایە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/نیسان/2022) ئاژانسى (ئەنادۆڵ)ـى تورکى بڵاویکردۆتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەمڕۆ دەگاتە سعوودیە و لەگەڵ شا سەلمان کۆدەبێتەوە، كە بڕيارە ئەم سەردانە دوو رۆژ بخايەنێت.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى ئەو وڵاتە، لە سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ  گفتوگۆكردنە لەسەر پەيوەندييەكانى نێوان تورکیا و سعوودیە.

هەروەها ئەوەشى روونکردۆتەوە، سەرۆک کۆمارى تورکیا و شاى سعوودیە گفتوگۆ لە بارەى پێشهاتە ئابووریی و سیاسەکانى نێوانیان دەکەن.

لەبەشێكى ترى راگەيێندراوەكەى سەرۆكايەتى توركيا هاتووە، "گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە دەبێت."

پەيوەندييەكانى نێوان سعووديە و توركيا لە تشرينى يەكەمى (2018) بەهۆى كوژرانى رۆژنامەنووس جەمال خاشقچى لە ناو كونسوڵخانەى سعووديە لە ئيستەنبۆڵ بەتەواوى پچڕا، لەدواى ئەوڕووداوە توركيا هێرشێكى توندى كردە سەر محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنيشينى سعووديە، لەبەرانبەردا دەسەڵاتدارانى سعووديە بەچەند هەنگاوێك بايكۆتى كاڵاى توركييان كردن، ئەوەش زيانى زۆرى بەر ئابوورى توركيا و ئەو كۆمپانيا توركيانەى لە سعووديە كاردەكەن گەياند. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین