ئەمەریکا: تا داگیرکارییەکانى ڕووسیا بەردەوام بێت هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا ناوەستێنین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (25/نیسان/2022) ماڵپەڕى (سی ئێن ئێن)ـى تورکى بڵاویکردەوە شاندێكی باڵای ئەمەریكا كە پێكهاتبوو لە ئهنتۆنی بلینكن، وەزیرى دەرەوە و لۆید ئۆستن وەزیرى بەرگرى ئەمەریكا سەردانی شاری كیێڤیان كرد و ماوەی سێ كاتژمێر لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا كۆبوونەوە، سەبارەت بەو سەردانە، ئهنتۆنی بلینكن لە سنوورى نێوان پۆڵەندا و ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ڕووسیا لە داگیرکارییەکانى شکستى هێناوە و ئۆکراینا لەو شەڕەدا سەرکەوتوو بووە."
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا جەختى لەوەشکردەوە، "ڕووسیا ویستى بە ڕێگەى هێزى سەربازیى و پەکخستنى ئابوورى، سەروەرى و سەربەخۆی لە ئۆکراینا بسێنێتەوە، بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو."
سەبارەت بە هاوکارییەکانى ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا گووتیشى، "من نازانم لە داهاتوو چى ڕوودەدات، بەڵام هاوکاریی و پاڵپشتى ئێمە بۆ ئۆکراینا بەردەوام دەبێت، تاوەکو داگیرکارییەکانى ڕووسیا کۆتایی دێت."
بلینکن روونیشکردەوە، "دیپلۆماسیەت و سەروەرى بۆ ئۆکراینا دەگەڕێتەوە و هەفتەى داهاتووش باڵیۆز و کارمەندانى دیپلۆماسى وڵاتان دەگەڕێنەوە ئۆکراینا."
لەبەرامبەردا زیلێنسکى ڕایگەیاند، "بۆ وەستاندنى داگیرکارییەکانى ڕووسیا پێویستمان بە چەکى مۆدرێن و پێشکەوتوو تر هەیە"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment