ناوەڕۆکى ڕاپۆرتى لیژنەى لێکۆڵینەوەى هێرشەکەى سەر هەولێر دەخرێتەڕوو کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکراى دەکات، ئەو لیژنەیەى پێکهێندرابوو لەسەر هێرشە مووشەکییەکەى سەر پارێزگاى هەولێر، سەرجەم کارەکانى تەواو کردووە و لیژنەکەش دەڵێت، حکومەتی عێراق و هەرێم لە هێرشەکە و هەبوونی بارەگای ئیسرائیلی ئاگادار نەکرابوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/نیسان/2022)شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، به‌ كوردستان24 ڕاگەیاند، ئەو لیژنەیەى لە پەرلەمانى عێراق پێکهێندرا بوو، سەرجەم کارەکانى تەواو کردووە و  هێرشەکەش ماڵێکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و لەلایەن هیچ دەزگایەک بەکار نەهێندراوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا گووتیشى، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ هێرشه‌کەى سەرهەولێر ئیدانە دەکات بە پێشێلکارییەکی ئاشکرایی سەروەری عێراق دەزانێ و پێویستە ئێران قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.

بەپێى لێدوانەکەى جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنەى لێکۆڵینەوەکە چەند ڕاسپاردەیەکى ئاراستەى هەندێ لایەن کردووە، لەوانە كه‌ پێویسته‌ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێکارەکانی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکە له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێتەبەر.

ئەوەش لە ڕاسپاردەکان هاتووە، پێویستە حکومەت رێگری بکات لە پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەری ئاسمانی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین