هاوپه‌یمانى له‌پێناو خه‌ڵك داواى دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌لا ركابى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى له‌پێناو خه‌ڵك له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى داواى كرد له‌ حه‌وتى ئایارى داهاتوو، په‌رله‌مان دانيشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكات و گوتیشى، "بۆ ئه‌م داوایه‌ ئیمزا كۆده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى نیسانى 2022 عه‌لا ركابى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵك له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژناوانى رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و تاوتوێكردنى بودجه‌ى گشتى بكات.

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كرد ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌ حه‌وتى مانگى داهاتوو "ئایار" دانیشتنه‌كه‌ بكرێت و له‌ پێناو ئه‌مه‌یش ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌وه‌. 

هاوپه‌یمانى له‌پێناو خه‌ڵك له‌ جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد پێكدێت. نزیكه‌ى 20 كورسییان له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه‌.

له‌ 30ى ئادارى رابردوو دوایین هه‌وڵى په‌رله‌مان درا بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت، كه‌چى به‌ هۆى ئاماده‌نه‌بوونى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئه‌م دانیشتنه‌ نه‌كرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین