یه‌ده‌گى دراوى بیانى عێراق زیاتر له 70 ملیار دۆلاره
نوچه‌نێت
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆك حكومه‌تى عێراق بۆ كاروبارى دارایى یه‌ده‌گى دراوى بیانى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "زیاتر له 70 ملیار دۆلاره".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24 ى نیسانى 2022 موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق باس له پێگه‌ى دارایى حكومه‌تى عێراق ده‌كات و پێیوایه له بارودۆخێكى زۆر باشدایه.
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ، "بانكى ناوه‌ندى عێراق یه‌ده‌گى بیانى خۆى به ته‌واوى گێڕاوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش پاڵپشتى دراوى نیشیتمانى ده‌كات، ئه‌مڕۆ ئه‌م یه‌ده‌گه له 70 ملیار دۆلار زیاتره".
سه‌باره‌ت به‌و بڕه راوێژكارى كازمى پێیوایه زۆره، چونكه سێ هێنده‌ى ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌یه كه عێراق ده‌بێت له ماوه‌ى نێوان 2022 تا 2028 بیداته‌وه. ئه‌مه‌یش به گوته‌ى ئه‌و دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر تواناى بانكى ناوه‌نى عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment