سه‌در: ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌ك تاوان ده‌ناسێنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكرێت و تێیدا ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌ك تاوان بناسرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ى نیسانى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێكدا باس له‌ پڕۆژه‌یه‌كى سیاسى ره‌وته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌شڵێ، "ئه‌مه‌یش وایكرد جارێكى تر ره‌وتى سه‌در تێكه‌ڵ به‌ پڕۆژه‌ى سیاسى بكه‌مه‌وه‌".

سه‌در ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات رێگریيكردن له‌ پڕۆژه‌ى ئاسایيكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هۆكارێك بووه‌، بۆئه‌وه‌ى ره‌وته‌كه‌ى بێته‌ ناو سیاسه‌ته‌وه‌ دواتریش ده‌ڵێ، "لێره‌وه‌ فراكسیۆنى سه‌در رایده‌گه‌ینێ، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى له‌ كه‌شی نيشتیمانى پڕۆژه‌ى به‌ تاوانناساندنى ئیسرائیل له‌ په‌رله‌مان پێشنیار ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".

ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 300 كه‌سایه‌تى عێراقى كۆنگره‌یه‌كیان كرد و داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین