نوێترین راپرسى: ماكرۆن به‌ 55.5% ده‌نگه‌كان پێش لوپان ده‌كه‌وێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌پێى نوێترین راپرسى كه‌ بۆ پێشبینى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى فه‌ڕه‌نسا كراوه‌، ئیمانویڵ ماكرۆن سه‌رۆكى ئێستاى فه‌ڕه‌نسا به‌ 55.5% ده‌نگه‌كان پێش مارین لۆپان ده‌كه‌وێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى نیسانى 2022 ئه‌نجامى نوێترین راپى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بۆ پێشبینى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى فه‌ڕه‌نسا كراوه‌. ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ به‌گوێره‌ى راپرسییه‌كه‌ ماكرۆن پێش ده‌كه‌وێت.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا سێ راپرسى كراون، به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان ماكرۆن یان ئه‌نجامه‌كه‌ى جێگیره‌ یانیش كه‌مێك سه‌رده‌كه‌وێت، واته‌ ئه‌نجامى راپرسییه‌كان ده‌ڵێن ماكرۆن 55% یان 57% ده‌نگه‌كان ده‌هێنێ. گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى فه‌ڕه‌نسا له‌ 24 ى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مارین لۆپان به‌هێزترین ركابه‌رى ماكرۆنه‌. ئه‌و ژنه‌ له‌ ساڵى 1968 له‌ دایكبووه‌ و یاساى خوێندووه‌، ماوه‌یه‌كى زۆر كارى پارێزه‌رى كردووه‌. كچى دامه‌رزرێنه‌رى پارتى به‌ره‌ى نیشتمانییه‌، له‌ ساڵى 1998 تێكه‌ڵ به‌ كارى سیاسى بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین