سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە و ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆرو هەوڵدانیان بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/نیسان/2022)  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێرەمی کوین، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەل جێرەمی کوین وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.

بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ درێژەدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕیوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبونی هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین