ئاسایشى سلێمانى: هەولێر و سلێمانى بوونەتە ترانزێتى ماددەى هۆشبەرى وڵاتانى ئەوروپا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى ئاشکرى دەگەکات، ژمارەیەکى زۆرى بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەریان دەستگیرکردووە و بەشێک لەو دەستگیرکراوانەى ئەمساڵ ئافرەتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/نیسان/2022) مەریوان عەلی، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ژمارەى بەکارهێنەرانى ماددەى هۆشبەر لە سلێمانى زیادیکردووە و دەشڵێت، سال ساڵ (560) کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیراوە، لەماوەى چوار مانگى ئەمساڵ ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا نزیکەی 120 کەسیان دەستگیرکردووە.

مەریوان عەلى زیاتر روونیکردەوە و دەڵێت، هەندێ لە تۆمەتبارەکان بیانیانی و ئافرەتیشى تێیدا، هەروەها کەسى وا هەیە تا ئێستا پێنج جار لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرمانکردووە.

ئەو گووتیشى،کێشە گەورەى سلێمانی و هەولێر ئەوەیە بووینەتە ترانزێتی ماددەی هۆشبەری وڵاتانی ئەوروپا. لە ماوەی رابردوودا 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرمان بە یەک جار گرتووە کە بۆ ناو سلێمانی نەبوو و بۆ دەرەوە بووە، تەنها ساڵى پار (186) کیلۆگرام هیرۆینمان گرتووە کە ئەو ماددەیە یەکێکە لە ماددە زۆر گرانەکان و دەستکەوتنی زۆر سەختە و لە سلێمانی وەک ترانزێت گیراوە کە لە میچی ئۆتۆمبێلێکدا بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین