په‌رله‌مانتارێكى پارتى: ده‌توانین په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ئێمه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نيشتيمان ده‌توانین په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ بنبه‌ستى پرۆسه‌ى سیاسى".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى نیسانى 2022 ماجد شنگالى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات، وه‌ك دوایین چاره‌سه‌رى بۆ رزگاربوون له‌ بنبه‌ستى پرۆسه‌ى سیاسى.

شه‌نگالى باس له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م بژارده‌یه‌ له‌ناو هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نشتیمان باسى له‌وه‌ كراوه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى رژد “جدى” نه‌بووه‌، ده‌شڵێ، "ئێمه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نيشتیمان ده‌توانین ئه‌م كاره‌ بكه‌ین".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونى ده‌كاته‌وه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویستى به‌ 165 ده‌نگ هه‌یه‌، هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نيشتیمانیش 170 ده‌نگى هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنیش ماجد شنگالى ده‌ڵێ، "به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌سته‌مه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ دوایین بژارده‌یه‌، ئه‌و كێشه‌یه‌ى رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و یاسایه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات".

پێشتر له‌ راپۆرتێكى نوچه‌نێت باس له‌وه‌ كراوه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كارێكى ئاسان نییه‌ و به‌ دوور نازانرێت رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگى یاسایى ببێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین