ئایا عێراق تووشى مایه‌پووچى ده‌بێت؟
نوچه‌نێت
چه‌ند مانگێكه داهاتى عێراق به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، داهاتى نه‌وت له مانگێكدا بۆ سه‌رووى 11 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش له په‌نجا ساڵى رابردوودا عێراق به‌خۆیه‌وه‌ى نه‌بینیوه. موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ده‌ڵێ، "عێراق له باشترین بارودۆخى دارایى خۆى ده‌ژیت".
گه‌شه‌كردنى ئابوورى عێراق به‌و شێوه‌یه نییه، ته‌نیا به‌رپرسانى باسى بكه‌ن، به‌ڵكو بانكى نێوده‌وڵه‌تیش باسى كردووه. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو بانكى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتی خۆیدا ده‌ڵێ، "كۆى گه‌شه‌ى ئابوورى عێراق له‌م ساڵدا 8.9% بووه".
وێراى زۆربوونى داهات
تارماى مایه‌پووچى له عێراق دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م لێدوان و زانیارییانه‌ى سه‌ره‌وه ئێستایش هه‌ندێك راپۆرت هه‌یه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، مایه‌پووچبوون هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئابوورى و دارایى عێراق هه‌یه و ناكرێت به هێند وه‌رنه‌گیرێت. له‌وانه دوێنێ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌پرسى، "له سایه‌ى بڵابوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ناسه‌قامگیرییه‌كان: ئایا مایه‌پووچى چاره‌نووسێكى دواخراوه و چاوه‌ڕێى عێراق ده‌كات؟".
مایه‌پووچى چییه؟
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه پێناسه‌ى مایه‌پووچى دارایى كراوه و ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، "مایه‌پووچى ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت نه‌توانێ قه‌رزه‌كانى بداته‌وه، نه‌توانێ پابه‌ندییه داراییه‌كان بهێنێته‌دی وه‌ك دانه‌وه‌ى به‌هاى هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌له‌كان، جیا له‌وه‌یش نه‌توانێ كرێ و مووچه بدات، هه‌روه‌ها نه‌توانێ بابه‌ته ئابوورییه‌كانى بێ هاوكارى به‌ڕێ بكات".
دواتر راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات، به‌مدواییه چاوه‌كان كه‌وتونه‌ته سه‌ر عێراق، چونكه له‌و وڵاته بازاڕ و ئاسایشى خۆراك شڵه‌ژاوه و نرخى شتومه‌كه به‌رزبووته‌وه و به‌هاى دراوى ناوخۆیى به‌رانبه‌ر دۆلار نزم بووه‌ته‌وه.
یشانه‌كانى مایه‌پووچى له عێراق
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى له 2015
ئاشكراى كردووه مافیاكان بانكه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كردووه
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره زۆرینه‌ى پێوه‌ره‌كانى مایه‌پووچى له عێراق بوونیان هه‌یه، بیلال خه‌لیفه شاره‌زا له كاروبارى ئابوورى باسى له پێوه‌ره‌كان كردووه. پێوه‌رى یه‌كه‌م دانه‌وه‌ى قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانه، عێراق پێشتر 120 ملیار دۆلار قه‌رزدار بوو، به‌گوێره‌ى لێخۆشبوونه‌كانى یانه‌ى پاریس بۆ 20 ملیار دۆلار كه‌مكرایه‌وه، كه‌چى دووباره بۆ سه‌رووى 26 ملیار دۆلار قه‌رزه‌كانى عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه.
پێوه‌رێكى تر، یان ده‌كرێت بگوترێت هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه، كه به‌رده‌وام خه‌رجییه گشتییه‌كانى عێراق زیاتر ده‌بێت، له‌وانه خه‌رجى سه‌ربازى و ئه‌منى 20% بودجه‌ى گشتى عێراق پێكده‌هێنن. راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه له ته‌واوى بودجه‌كانى عێراق 80% بۆ خه‌رجه گشتییه‌كان دانراوه، كه‌چى نزیكه‌ى 20% بۆ وه‌به‌رهێنان بووه.
هۆكارێكى تر شڵه‌ژانه سیاسییه‌كان و گۆڕ‌انى حكومه‌ت و كۆده‌تاكانه، له عێراقیش ئه‌مه هه‌یه. بۆ نموونه زیاتر له شه‌ش مانگ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕیوه، كه‌چى تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش هه‌ندێك بڕیار هه‌یه كه وا ده‌كات سه‌رمایه‌ى بيانى له عێراق بڕوات له‌وانه دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنى باجى گومرك له‌سه‌ر خۆراك و خوارده‌مه‌نى كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر درا.
پێشتریش هۆشدارى دراوه
ماڵپه‌ڕى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات ئه‌و بابه‌ته له عێراق تازه نییه، به‌ڵكو ئه‌و كاته‌ى ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى عێراق بوو، هۆشدارى له مایه‌پووچى دابوو، گوتبووى باندێكى مافیایى كۆنتڕۆڵى بانكه‌كانى عێراقیان كردووه. چه‌له‌بى پێشبینى ئه‌وه‌ى كردبوو عێراق رووبه‌ڕووى قه‌یران یان مایه‌پووچى ببێته‌وه. وه‌ك ئابووریناسانیش باسى له‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێك له هۆكاره هه‌ربه‌هێزه‌كانى مایه‌پووچى گه‌نده‌ڵییه، عێراقیش به‌گوێره‌ى راپۆرتى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له‌ریزى پێشه‌وه‌ى وڵاتانى گه‌نده‌ڵه.
جیا له چه‌له‌بى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق راگه‌یاند، ئه‌گه‌رى هه‌یه له 10 ساڵى داهاتوو حكومه‌تى عێراق ژماره‌یه‌كى زۆر له فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێ بكات و نه‌توانێ مووچه‌كانیان دابین بكات.
هێشتا گه‌شبینى ماوه
جه‌مال كۆچه‌ر:
یه‌ده‌گى دراوى عێراقى به‌هێزه و مایه‌پووچ نابێت
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچووانه هه‌ندێك له ئابووریناسان پێیانوایه مایه‌پووچبوون له عێراق دووره، له‌وانه خالید حه‌یده‌ر ئابووریناس و جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتار به دوورى ده‌زانن، عێراق تووشى مایه‌پووچى بێت، چونكه ده‌وڵه‌تى عێراق چه‌ندان داهاتى جۆراجۆرى هه‌یه، یه‌ده‌گێكى به‌هێزى نه‌وتى هه‌یه، جیا له‌وانه‌یش یه‌ده‌گێكى به‌هێزى دراوى بیانى هه‌یه. كه ته‌نیا به‌مه‌یان ده‌توانێ تارمایى مایه‌پووچى له‌خۆى دوور بخاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان، له‌سه‌ره‌تاى 2020 عێراق رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى قووڵى ئابوورى بووه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق له دابینكردنى بودجه‌كه‌ى به رێژه‌ى 94% پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێ، ئه‌وا ئابوورییه‌كه به‌نده به به‌رزونزمى نرخى نه‌وته‌وه له بازاڕه‌كانى جیهان، ئه‌م خاڵه وا ده‌كات هه‌میش ئابووریناسان ئه‌گه‌رى مایه‌پووچى بۆ عێراق له‌به‌رچاو بگرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment