بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ کەس بوونە قوربانی کوردستانی

نوچەنێت

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە چەمچەماڵ، که‌سێک گیانی لە دەستدا و دوو که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی(15/نیسان/2022 ) بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ دوو ڕوداوی هاتوچۆدا له‌ سه‌ر ڕێگای سلێمانی ــ چه‌مچه‌ماڵ نزیک وێستگه‌ی کاره‌بای غازی چه‌مچه‌ماڵ که‌سێک برینداربوو، له‌روداوێکی دیکه‌شدا و له‌نزیک مۆنۆمێنتی ئه‌نفال که‌سێک برینداربو و که‌سێکی دیکه‌ش گیانی لە دەستدا.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌رووداوه‌که‌ی نزیک مۆنۆمێنتی ئه‌نفال مردوه‌ ناوی ئالان فازڵ- و ته‌مه‌نی 56 ساڵه‌، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌که‌ی ره‌وانه‌ی پزیشک دادی سلێمانی کراوه‌.

‌لە سەرانسەری جیهان مردن بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبیل لە مردن بەهۆی نەخۆشی و پەتاکانەوە زیاترە، بە ئاستێک ئێستا بە تیرۆری سپی ناوی دەهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین