شەهباز شەريف ... لە زيندان بۆ سەرۆكايەتى حكومەت
نوچەنێت:
دواى چەندين ساڵ دوورخيستنەوەيان لە دەسەڵات، جارێكى بنەماڵەى شەريف پۆستى سەرۆك وەزيرانى پاكستان وەردەگرنەوە، هەفتەيەك دواى لادانى عيمران خان، شەهباز شەريف، برا بچووكى نەواز شەريف، سەرۆك وەزيرانى پێشووى پاكستانە و تەمەنى (70) ساڵە پۆستى سەرۆك وەزيرانى ئەو وڵاتە وەردەگرێت.
سەرەتاى كارى سياسيى
شەهباز شەريف راستەوخۆ دواى نەواز شەريف هاتۆتە ناوكارى سياسييەوە، ماڵپەڕى فەرمى پەرلەمانى هەرێمى بەنجاب بەو جۆرە وەسفى دەكات، "سەركردەيەكى سياسى و خاوەن ديدگايە بۆ بەڕێوەبردنى بەهێزى وڵات."
بنەماڵەى شەريف لە سەرەتاى هەشتاكانى سەدەى رابردوو هاتونەتە ناو كارى سياسى، كە ئەو كاتە پاكستان بەگوێرەى حكومى عورفى بەرێوە دەبرا، ئەوكاتە شهەباز هاتۆتە ئەنجومەنى وەزيران بچووكترين وەزيرى دارايى بووە لە ژێر چاودێرى غولام گەيلى حاكمى بەنجاب دەستى بەكارەكانى كردووە.
لە (1988) بە ئەندامى پەرلەمانى هەرێمى بەنجاب هەڵبژێردرا، كە يەكێكە لەو چوار هەرێمەى پاكستان و پايتەختەكەى شارى لاهورە، كە دووەم گەورە شارى ئەو وڵاتەيە، لە باكوور دراوسێى ئازاد كشميرە، لە باشوور دراوسێى هەرێمى سندە، لە رۆژهەڵات دراوسێى هندستانە، ئەو بەشەى پاكستان زۆرترين ژمارەى دانيشتوانى تێدا نيشتەجێيە، كە (91) مليۆن و (379) كەسە.
لە (1990) پەرلەمان هەڵوەشايەوە، بەو جۆرە پێش وادەى كۆتايى ماوەى شەهباز تەواو بوو، لە هەمانكات ئەمجارە بە ئەندامى كۆمەڵەى نيشتيمانى پاكستان (پەرلەمان) لە ساڵى (1990 بۆ 1993) هەڵبژێردرا، پاشان لە (1993) بە ئەندامى كۆمەڵەى بەنجاب هەڵبژێردراوە، لەو كاتەوە تا (1996) بووە سەركردەى ئۆپۆزسيۆنى وڵاتەكەى.
لە (1997) دووبارە بە ئەندامى پەرلەمانى بەنجاب هەڵبژێردرايەوە، دواتر بۆ يەكەمجار كرا بە سەرۆك وەزيرانى هەرێمى بەنجاب، بەڵام حكومەتەكەى تەنيا دوو ساڵى خايەند، لە مانگى تشرينى يەكەمى (1999) جەنەڕاڵ پەروێز موشەرەف كودەتاى بەسەر حكومەتى نەواز شەريف و حكومەتى هەرێمى بەنجابى شەهباز شەريف كرد.
ساڵانى دوورخراوەیى
دواى كودەتاكە سەربازييەكەى پەروێز موشەرف، ژيانى شەهباز شەريف و بنەماڵەكەى تێكچوو، نەواز و شەهباز بە تۆمەتى رفاندنى فرۆكەى بازرگانى كە موشەرەفى تێدا بووە لە (1999) دادگايى كران.
دادگا حكومى هەتاهەتايى بەسەر نەواز شەريف سەپاند، چونكە فەرمانى ڕفاندنى ئەو فڕۆكەى دەركردووە، دواتر شەهباز و تۆمەتبارەكانى تر ئەو تۆمەتيان بەسەر نەسەپا ئازادكران، بە نێوەندگيرى شا عەبدوڵا بن عەبدولعەزيز بنەماڵەى شەريف پاكستانيان جێهێشت و سعووديە نيشتەجێ بوون، شەهباز ماوەى شەش ساڵى تەواو لە سعووديە مايەوە.
لە پاڵ دۆسيەى رفاندنى فڕۆكەى پەروێز موشەرف، لە (1999) شەهباز تۆمەتبار كرا، كە وەك سەرۆك وەزيران رێگەى داوە پۆليسى سابزازار پێنج هاوڵاتى سيڤيل بەتۆمەتى رووبەڕووبوونەوە بكوژن، لە ساڵى (2003) دادگاى نەهێشتنى تيرۆر شەريف و پێنج تامەتبارى ترى بانگێشت كرد كە لە دەرەوەى دادگا لە (1998) پێنج كەسيان كوشتووە.
لە (2007) مانەوەيان لە تاراوگە كۆتاييهات، لە مانگى ئابى هەمان ساڵ دادگاى باڵاى پاكستان رێگەى دا نەواز شەريف بگەڕێتەوە وڵاتەكەى، بەڵام لە مانگى ئەيلوولى هەمان ساڵ بە پشتبەستن بە فەرمانى دەستگيكردنى ساڵى (2003) پۆليس فەرمانى دەستگيركردنى بۆ دەركرد.
دواتر بە كەفالەت لە دادگاى رووبەرووبوونەوەى تيرۆر ئازادكرا، لاى خۆشييەوە نەواز تۆمەتەكانى رەتكردەوە و رايگەياند، "ئەو تۆمەتانەى ئاراستەم كراون پاڵنەرى سياسى لە پشتە." لە (2004) لە فڕۆكەخانەى لاهور نيشتەوە بە مەبەستى ئامادەبوونى لەبەردەم داگا، بەڵام حكومەتى پاكستان رەوانەى سعووديەى كردەوە، ئەوەش پێشێلكردنێكى ئاشكراى فەرمانەكانى دادگا بوو.
ساڵێك دواى گەڕانەوەى لە تاراوگە، دادگاى رووبەڕووبوونەوەى تيرۆر شەهبازى لە دۆسيەى سابزازار بێتاوان كرد، رێگەى دا خۆى كانديد بكات، لە مانگى حوزەيرانى (2008) وەك ئەندامى ئەنجومەنى بەنجاب هەڵبژێردرا، پاشان كرا بە سەرۆك وەزيرانى هەرێمى بەنجاب، تا (25)ى شوباتى (2009) بەردەوام بوو، كاتێك دادگاى باڵاى پاكشتان راگەياند شايستەى پۆستى گشتى نييە، ئەوە بووە هۆى لادانى لە پۆستەكەى، بەڵام دەستەى باڵا ى دادگا زۆر بەخێرايى ئەو بڕيارەيان هەڵوەشاندەوە، دووبارە گەڕايەوە شەهباز تا (2018) وەك سەرۆك وەزيران مايەوە، پاشان وەك ئەندامى پەرلەمان هەڵبژێردراوە.
سەركردايەتى ئۆپۆزسيۆن و بايەخدان بەگەندەڵى
پارتەكەى بەناوى رابيتەى ئيسلامى پاكستانى شكستى هێنا لە هەڵبژاردن نەيتوانى زۆرينە بەدەست بهێنێت، بزووتنەوەى ئينسافى پاكستانى كە عيمران خان سەرۆكايەتى دەكرد لە هەڵبژاردنى مانگى (2018) سەركەوت، شەهباز سەركردايەتى ئۆپۆزيسيۆنى گرتە دەست و جەختى لەسەر بەرەنگاربوونەوەى دەنگەڵى دەكردەوە.
بەڵام دژايەتى گەندەڵى شەبهازى لە گەندەڵى دوور نەخستەوە، لە مانگى كانوونى يەكەمى (2019) دەستەى چاودێرى لێپرسينەوەى نيشتيمانى (23) موڵكى شەهباز هەمزە شەريفى نەوەى بە تۆمەتى سپيكردنەوەى پارە دەست بەسەرداگرت، لە (28)ى ئەيلوولى (2020) شەهباز لە دادگاى باڵاى لاهور دەستگيكرا و خرايە زيندانەوە.
لە (14)ى نيسانى ساڵى رابردوو دادگاى باڵاى لاهور بە كەفالەت شەهبازى ئازاد كرد، بەو دوايەش ئاژانسى نيشتيمانى بۆ رووبەڕووبوونەوەى تاوانەكان بێتاوانى سەلماندن، تا ئێستا هيچ تۆمەتێكى بەسەردا ساغ نەبۆتەوە.
سەرۆكايەتى وەزيران
لە چوار ساڵى رابردوو شەهباز هەوڵەكانى ئۆپۆزسيۆنى چڕكردەوە بۆ لادانى عيمران خان لەسەر دەسەڵات، لە (11)ى ئەم مانگە پەرلەمانى پاكستان شەهبازى بەسەرۆك وەزيران هەڵبژارد، توانى لە كۆى (342) دەنگ (174) دەنگ بەدەستبهێنێت.
هەڵبژاردنى شەهباز دواى لێسەندنەوەى متمانە بوو لە عيمران خان، سەرۆك وەزيرانى پێشوو و پاشەكشەى حزبەكەى لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك وەزيرانى نوێ، چاوەڕوان دەكرێت سەرۆك وەزيرانى نوێ ساڵ و نيوێك لە دەسەڵات بمێنێتەوە و كاتى هەڵبژاردنى داهاتوو ديارى بكات.
ئەگەر هەيە شەريف حكومەتێكى ئيتلافى لە حزبەكەى و پارتى گەلى پاكستانى و كۆمەڵەى زانايانى ئيسلام پێكبهێنێت.
ئايا شەهباز جياواز دەبێت؟
پێشتر سەرۆك وەزيرانەكانى پاكستان پێنج ساڵيان تەواو نەكردووە، سەرەتا وا دەركەوت عيمران خان تەواوى دەكات، بەڵام ئەويش سەركەوتوو نەبوو لە تەواوكردنى، ساڵ و نيوێك بەر لە وادەى خۆى لەسەر كار لادرا، ئايا شەهباز دەتوانێت جياواز بێت؟
هۆكارەكەشى دەگەڕێتەوە بۆ سروشتى سيستەمى حكومى ئەو وڵاتە، دەسەڵاتى ئێستاى پاكستان بەگوێرەى وەسفى فەرمى (سيستەمێكى ديموكراسى پەرلەمانى ئيتيحادى فيدڕاڵييە، ئيسلام ئايينى فەرمى دەوڵەتە) لە (1973) تا ئێستا دەستوورى ئەو وڵاتە نەگۆڕاوە.
دەسەڵاتى جێبەجێكردن لە لايەن سەرۆك كۆمارەوەيە، كە پەرلەمان هەڵى دەبژێرێت، كە سەرۆكێكى پڕۆتۆكۆڵى ئەو وڵاتەيە، بەرپرسە لە جێبەجێكردنى دەسەڵاتى ئەو وڵاتە.
بەڵام لەپشت دەسەڵاتى جێبەجێكردن دەسەڵاتێكى شاراوە هەيە، كە دەبێت سياسى و پارتەكان رەچاوى بەرژەوەندى و هەژموونى سوپا بكەن، كە دەسەڵاتێكى باڵاى ئەو وڵاتەيە، ناكۆكييەكانى سوپا لەگەڵ دەسەڵاتى مەدەنى تۆتە هۆكارى چەند كودەتايەكى سەربازى و سەپاندنى حكومى عورفى، كە دوايين كودەتا لە (2008) بوو.
بەڵام شەهباز شەريف پەيوەنديەكى دۆستانەى لەگەڵ سوپا هەيە، ئەوەش دەبێتە هۆى مانەوەى زياترى لە پۆستى سەرۆكايەتى حكومەت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment