ڕۆژنامەی نەھاری لوبنانی: نێچیرڤان بارزانی لە ئەبو زەبی: نزیکبوونەوەی ستراتیژی لە کاتێکی هەستیاردا
نوچە نێت
نوخبەکانی هەرێمی کوردستان دەیبینن کە سەردانەکە تەنها "وێستگەیەکی پرۆتۆکۆلی" نەبوو، بەڵکو "خاڵێکی پشتبەستن" بوو لە ڕێڕەوێکی دیپلۆماسی هەڵکشاو، کە پەیڕەوی ڕێبازی "واقیعی" دەکات لە بنیاتنانی هاوپەیمانێتی هاوسەنگدا، کە پشت بە بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابووری و نزیکبوونەوەی جیۆسیاسی دەبەستێت.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، نموونەیەکن کە یارمەتیدەرە لە بەدیهێنانی ئاشتی و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا. دوایین سەردانی سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەبو زەبی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، دێت بۆ تیشک خستنە سەر لایەنێک لە داهاتووی ئەم پەیوەندییە بەڵێندارانە، کە پێشبینی دەکرێت گەشەکردنی بەردەوام لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی و کولتووری بەخۆیەوە ببینێت.
نوخبەکانی هەرێمی کوردستان دەیبینن کە سەردانەکە تەنها "وێستگەیەکی پرۆتۆکۆلی" نەبوو، بەڵکو "خاڵێکی پشتبەستن" بوو لە ڕێڕەوێکی دیپلۆماسی هەڵکشاو، کە پەیڕەوی ڕێبازی "واقیعی" دەکات لە بنیاتنانی هاوپەیمانێتی هاوسەنگدا، کە پشت بە بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابووری و نزیکبوونەوەی جیۆسیاسی دەبەستێت. سەردانەکە لە کاتێکی هەرێمی بارگاویدا دێت، کە گرژی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل هەڵدەکشێت، و دۆخی عێراق لە ڕووی ئەمنییەوە ناسەقامگیرە لە بەرەبەری پێکدادانەکان لەگەڵ باڵەکانی ئێران، سەرەڕای زیادبوونی ئامادەیی تورکیا لە باکووری عێراق و سوریا، کە هاوکاتە لەگەڵ دووبارە جێگیربوونەوەی نوێی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
بەهۆی هەموو ئەمانەوە، سەردانەکە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ دووبارە جەختکردنەوە لەسەر هاوکاری دووقۆڵی لە نێوان لایەنەکان، کە تێیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیماراتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کۆبووەوە. کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولا لە کاتێکدا هات کە هەرێم و ئیمارات قۆناغێک لە "نزیکبوونەوەی ستراتیژی" لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەخۆیەوە دەبینن، کە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو لە ڕووی ئاڵوگۆڕی بیروڕاوە سەبارەت بە چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و کولتوورییەکان لە نێوان هەردوولادا.
لە بینینی هەرێمدا، ئیمارات "لایەنێکی کاریگەرە" لە ڕێکخستنەکانی قۆناغەکانی "دوای ململانێ" (هەر ململانێیەک)، بۆیە پەیوەندی لەگەڵیدا گرنگی لە هەوڵی کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ناکۆکدا وەردەگرێت. هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ئەبو زەبی دەرفەتێکە بۆ چڕکردنەوەی وەبەرهێنانەکان لەسەر ژێرخانی ئابووری و ڕەوڕەوە بازرگانییەکان، لە کەشێکی ئارام و دوور لە هەڵکشانی میدیایی و سیاسی.
لەسەر ئەم بنەمایە، گفتوگۆی نێوان هەردوولا لەسەر لایەنە بنەڕەتییەکان چڕبووەوە، کە لەوانەش ئاشکرا کرا:
- هاوکاری ئابووری: ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری وەبەرهێنان و ژێرخانی ئابووری لە هەرێمدا، کە ئیمارات بەنیازە وەبەرهێنان لە پڕۆژە زەبەلاحەکان لە کوردستان بکات.
- وزە و سەرچاوە سروشتییەکان: چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەشەسەندن لە بوارەکانی نەوت و گاز ببینێت. ئیمارات یەکێکە لە گەورەترین وەبەرهێنەران لە کەرتەکانی وزەدا لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەرێمی کوردستان بە سەرچاوە سروشتییە دەوڵەمەندەکانی بەناوبانگە، بۆیە زەوییەکی بەپیتە بۆ وەبەرهێنانی ئیماراتی.
- هاوکاری ئەمنی و سەربازی: کۆبوونەوەکە باسی لە پرسە ئەمنییەکانی هەرێمی کرد، هەردوولا باسیان لە چۆنیەتی بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەرفەتی بەڵێندار لە چەندین بواردا هەیە، گرنگترینیان:
١. ئاڵوگۆڕی بازرگانی: ئیمارات یەکێکە لە گەورەترین هاوبەشە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان. دوبەی ناوەندێکی بازرگانی گرنگە، ئەمەش وای کردووە ببێتە "خاڵی بەیەکگەیشتنی" سەرەکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بازاڕە جیهانییەکان. چاوەڕوان دەکرێت کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە داهاتوودا فراوان ببێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر کەرتی نەوت و گاز.
٢. هاوکاری لە بواری خوێندن و توێژینەوەی زانستی: دەرفەت هەیە بۆ گەشەپێدانی هاوکاری لە بوارە ئەکادیمییەکاندا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە. هەرێمی کوردستان لێهاتوویی گەورەی لەم بوارەدا هەیە، لە کاتێکدا ئیمارات ژینگەیەکی فێرکاری پێشکەوتوو و پێشەنگ لە ناوچەکەدا پێشکەش دەکات.
٣. تەکنەلۆژیا و داهێنان: لەگەڵ هەوڵی ئیمارات بۆ ئەوەی پێشەنگ بێت لە بواری داهێنان و تەکنەلۆژیا لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەتی لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد، هاوکاری لەم بارەیەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەرفەتی گەورە بۆ هەردوولا لەم بوارەدا دەڕەخسێنێت سەرەڕای بوارەکانی دیکە وەک تەکنەلۆژیای زانیاری و وزەی نوێبووەوە.
٤. گەشتیاری: هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات گەشتیاران لە هەموو جیهانەوە ڕابکێشێت، بێگومان لەوانەش ئیمارات. بە بوونی شوێنەوارە گەشتیارییە مێژوویی و کولتوورییەکان لە هەرێمدا، دەکرێت جووڵەی گەشتیاری لە نێوان هەردوولا بەهێز بکرێت و گەشتیارانی ئیماراتی ڕابکێشرێن.
٥. یارمەتی مرۆیی و گەشەپێدان: ئیمارات بە ڕۆڵی چالاک و بەخشندەیی لە پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆییدا دەناسرێت. بەو پێیەی هەرێمی کوردستان پێویستی بە پشتگیری هەیە لە دووبارە بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی کە کاریگەریان لە شەڕ و ناکۆکییەکان پێگەیشتووە. دەکرێت ئیمارات ڕۆڵێکی چارەنووسساز لەم بوارەدا ببینێت، ئەویش لە ڕێگەی بەهێزکردنی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی گەشەپێدانەوە.
ناسراوە کە پەیوەندی نێوان ئیمارات و هەرێم دروستکراوی ئەم ساتەوەختە نییە، گەشەسەندنێکی بەرچاوی لە دە ساڵی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیوە، و ئەبو زەبی بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ هەرێم، چ لە بواری ئابووری یان لە بواری سیاسیدا.
لە پەیوەندییە سیاسییەکاندا، هەرێمی کوردستان سیاسەتی هاوسەنگی لە نێوان پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەیڕەو دەکات، لەوانەش تورکیا و ئێران، و هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو. پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات بە هاوسەنگ و پشتگیریکەر بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا دادەنرێن. لە بواری ئابووریشدا، هەرێم یەکێکە لە گەورەترین ناوچەکانی عێراق کە ئاستێکی پێشکەوتووی لە ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە دەرەوەی وڵات بەدەست هێناوە. ئیمارات بە قورسایی ئابوورییەوە، بەشێکی گرنگ لە ستراتیژی کوردستان پێک دەهێنێت بۆ بەهێزکردنی ئابووری.
ئەم سەردانە لە کاتێکی هەستیاردا دێت کە ناوچەکە ئالەنگاری جیۆسیاسی بەخۆیەوە دەبینێت، و هاوکاری لە نێوان وڵاتانی کاریگەر پێویستی بە بەهێزکردنی کاری هاوبەش هەیە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هەمووان. بۆیە، هەماهەنگی کوردستانی لەگەڵ ئەبو زەبی دەتوانێت نموونەیەک بێت کە دەبێت لەسەر شوێنپێی بڕۆین بۆ هاوکاری هەرێمی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment